کاردانەوەی‌ مباپێ پاش بوون بە باشترین یاریزانی‌ خولی‌ فەڕەنسی‌



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

پاش بوون بە باشترین یاریزانی‌ خولی‌ فەرەنسی‌ مباپێ سوپاسی‌ یانەکەی‌ دەکات و دەڵێت بە شانازییەکی‌ زۆرەوە پاریس جێدەهێڵم.

لە ئاهەنگێکی تایبەتدا، یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا باشترینەکانی ئەم وەرزەی خولەکەی دیاریکرد، کیلیان بە باشترین یاریزان دیاریکرا.

دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە، مباپێ لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، بڕیاری جێهێشتنی پاریس سان جێرمان بوێرانە بووە و ماوەی کار کردنی لەگەڵ لویس ئینریکی بە باشترین شێوە ستایش کرد.

مباپێ دەڵێت، بە شانازیەکی زۆرەوە فەرەنسا جێدەهێڵم و ئەزمون و چیرۆکی داهاتووم زۆر جیاواز و تایبەتتر دەبێت، هەمیشە چاوم لە داهاتووە هەرچەندە دەزانم قورسە چونکە کۆتاییم بە پەڕەیەکی تۆپی پێ هێنا.

وتیشی: تا ڕادەیەک دڵتەنگم چونکە وڵاتەکەم جێدەهێڵم بەڵام لە کۆتاییدا ئێمە مرۆڤین و دەبێتە گۆڕانکاری ئەنجامبدەین، خولی فەرەنسا لە یادگاریەکانمدا دەمێنێتەوە.

دەشڵێت، بە بێ مۆناکۆ و پاریس سان جێرمان نەمدەتوانی درەوشاوە بم و سوپاسی ئینریکی راهێنەر دەکەم کە یارمەتیدام بۆ تێپەڕاندنی ساتە سەختەکان، سوپاسی سەرۆکی یانە و ئەمیری قەتەڕ دەکەم کە یانەیەکی بەهێزیان دروستکرد.

رونیشیکردەوە، بەشداریکردن لە ئۆڵۆمپیاد بابەتێکی ئاسان نییە و روداوێکی بچووک نییە، پێویستی بە رێککەوتن نییە بەڵام هەرچیەک روبدات دڵخۆش دەبێت، فەرەنساش دەتوانێت پاڵەوانێتیەکەی سەرکەوتوو رێکبخات.



PM:04:18:14/05/2024




ئه‌م بابه‌ته 448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌