ڕاوێژكاری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق خه‌لاَتی‌ تیمی‌ كاراتێی‌ كچانی‌ یانه‌ی‌ وه‌زرشی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كرد


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ شاری‌ به‌غدادی‌ پایته‌ختی‌ عێراق و له‌ نێو باره‌گه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ و به‌ ئاماده‌بوونی‌ خالد گبیان ڕاوێژكاری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق و د ، به‌یدا گیلان سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ یه‌كسانی‌ نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز و د ، حسین العمیدی‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باسكه‌ی‌ عێراق پێشوازی‌ له‌ شاندی‌ تیمی‌ كاراتێی‌ كچانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ كرا كه‌ توانیان له‌ پاڵه‌وانێتی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ دا ئه‌نجامی‌ به‌رچاو بۆ یانه‌كه‌یان و ولاَتی‌ عێراق ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن .

له‌و مه‌راسیمه‌ وه‌رزشییه‌دا و سه‌ره‌تا ڕاوێژكاری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق پیرۆزبایی‌ له‌ تیمی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ كردوو خۆشحاڵی‌ خۆی‌ پیشان دا كه‌ تیمێك به‌ ئالاَی‌ ولاَته‌وه‌ توانیان له‌ ولاَتی‌ ئیمارات و له‌ پاڵه‌وانێتی‌ یانه‌ پاڵه‌ونه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌ دا چه‌ندین ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وت بۆ خۆیان و ولاَتی‌ عێراق به‌ده‌ست بهێنن .

هه‌روه‌ك هه‌وڵی‌ كارگێڕی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و حاكم مه‌حمودی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ به‌رز نرخاند كه‌ پاڵپشتی‌ له‌ وه‌رزشكاران و ژێرخانی‌ وه‌رزشی‌ ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌و ڕایگه‌یاند كه‌ گرنگه‌ ئه‌و تیمه‌ به‌رده‌وامبن و داهاتووی‌ ئه‌وانی‌ به‌ گه‌شاوه‌ بینی‌ و هیوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ بۆ خواستن .

پاشان د ، به‌یدا گه‌یلان  به‌ ناوی‌ لیژنه‌ی‌ یه‌كسانی‌ نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز پیرۆزبایی‌ له‌ تیمی‌ كاراتێی‌ كچانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ كردوو سه‌رسامی‌ خۆی‌ نیشان دا كه‌ ئه‌و كیژه‌ لاو به‌هره‌مه‌ندانه‌ ڕكابه‌رییه‌كی‌ به‌هێزیان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كرد و ئه‌نجامه‌كانیانی‌ به‌ مێژووی‌ وه‌سف كرد .

دواتر به‌ خه‌لاَتی‌ دارایی‌ ڕێز له‌ تیمه‌كه‌ نراو ئه‌و مه‌راسمه‌ وه‌رزسییه‌ كۆتایی‌ هات .

جێگه‌ی‌ باسه‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ دا تیمی‌ كاراتێی‌ كچانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان پله‌ی‌ سێهه‌م له‌ یاری‌ جۆری‌ تیمی‌ كاتا به‌ده‌ست بهێنن و هه‌روه‌ك له‌سه‌ر ئاستی‌ تاك ( ئه‌وین ئامانج ) له‌ یاری‌ كاتا میدالیایی‌ بڕۆنزی‌ له‌ مل كرا ، ئه‌مه‌و له‌ یاری‌ كۆمێته‌ ، چراخان جه‌عفه‌ر به‌ پله‌ی‌ سێهه‌م و میدالیایی‌ بڕۆنز له‌ كێشی‌ - 68 كغم هات و هه‌روه‌ك لانه‌ كامه‌ران -یش پله‌ی‌ دووه‌م و میدالیایی‌ زیوی‌ له‌و پاڵه‌وانێتیه‌ و له‌ هه‌مان یاری‌ به‌ده‌ست هێنا .




PM:11:01:03/04/2024




ئه‌م بابه‌ته 2876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌