پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوای كۆتاهاتنی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌م له قۆناغی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق و به بردنه‌وه‌ی له‌و جه‌وله‌یه‌دا ، كوڕانی پێشمه‌رگه توانیان سێ خاڵی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن و به كۆی 19 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م جێگیر بوون .
ئه‌مه و له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا یانه‌ی ناصریه به 24 خاڵ یه‌كه‌م و پله‌ی سێهه‌میش بۆ یانه‌ی الكرمه یه به 18 خاڵ .
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌دی تۆپی پێی عێراق له پاش كۆتاهاتنی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌می قۆناغی دووه‌م ، ئه‌نجامی یارییه‌كانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یانه به‌شداره‌كانی ئاشكرا كردوو هه‌روه‌ك به‌و ئه‌نجامانه‌ش ڕیزبه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتن .
له‌م گرافیكانهدا ته‌واوی ئه‌نجامی یارییه‌كان و ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ببینن .