پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌شدار له خولی پیشه‌گه‌رانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی عێراق دووه‌م یاری خۆی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كه‌ی ئه‌نجام دا‌و بووه میوانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی زاخۆ .
له‌و یارییه‌دا كه له كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 15 ی ئازاری 2024 به‌ڕێوه چوو ، دوای ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێز له نێوان تازه‌پێگه‌یشتوانی هه‌ردوو تیم دواجار به گۆڵێك یه‌كسان بوون و هه‌ر تیمه‌وه خاڵێكی پێ‌بڕا .
جێگه‌ی باسه تیمی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ یه‌كه‌م وه‌رزه له‌و خوله به پێكهاته‌یه‌كی نوێ وه به‌شداره و یاریزانه‌كانی له فێرگه‌ی یانه‌كه دیاری كراون و نوێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌یان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له خولی پیشه‌گه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن .