‌کوتانی ئه‌نفلۆنزا سوودی هه‌یه‌؟



ته‌ندروستی‌ - 

ڤاكسینی ئه‌نفلۆنزا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی تووشبوون به‌ په‌تای ئه‌نفلۆنزا،به‌وه‌ش سەردانیکردنی نەخۆشخانە و داخلبوون و مردن بەهۆی نەخۆشیی ئینفلەوەنزا كه‌مده‌بێته‌وه‌،  ساڵانە لە مانگی ٩ و ١٠ پسپۆڕان ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەکه‌ن بە وەرگرتنی ئه‌م ڤاكسینه‌ چونكه‌ باشترین کاتە بەڵام مانگەکانی دواتریش ئاساییە وەرگرتنی و سوودی هەیە.

دكتۆر هاوژیر پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی ده‌ڵێت"دەرمانی دژەڤایرۆسی Oseltamivir (Tamiflu) ، بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی ئینفلەوەنزا لە دوو ڕۆژی یەکەمی بەدیارکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشییەکە دەدرێت به‌نه‌خۆش، هاوكات ئه‌م ده‌رمانه‌ بەکاردێت بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بۆ ئەو کەسانەی بەرکەوتنیان هەبووە لەگەڵ تووشبووان و لە دوو ڕۆژی سەرەتا دەدرێت."

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"ئەو ڤاکسین و دەرمانانە گرنگی تەواوی پێ نادرێت بۆ نەخۆشیی ئینفلەوەنزا و لەجیاتی ئەوە دەبینین نەخۆشەکان چەندین جۆری دەرمانی دژە بەکتریایان پێیە و وەری ده‌گرن کە سوودی نییە بۆ ئەو نەخۆشییە چونکە ئینفلەوەنزا بەهۆی ڤایرۆسە وەک هەڵامەت (common cold) و کۆرۆنا."

ئەوانە بۆ خۆپاراستن و چارەسەری نەخۆشییەکەیە و دەرمانی دیکە وەردەگیرێت کە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکە.


PM:03:14:25/01/2024




ئه‌م بابه‌ته 564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌