پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامی به یه‌كه مه‌شقییه ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ به‌شداری له خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌دات و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی مه‌شقه‌كانی چڕ ده‌كاته‌وه .
یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه دووباره له وه‌رزی نوێی خولی نایابی یانه‌كانی عێراق میوانداری له یارییه‌كانی تیمه‌كه‌ی شاری سلێمانی ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یاریگه‌كه ئاماده كراوه .
ئه‌مه‌و بڕیاره له به‌رواری 1ی مانگی ئاینده یارییه‌كانی خولی نایابی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری 22 یانه ده‌ست پێبكات كه ئه‌و یانانه دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ی 11 تیمی كراون و یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ش له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یانه به‌شداره‌كانه و له یه‌كه‌م یاریشیدا میوانداری له یانه‌ی میسان ده‌كات .