خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق - كۆمه‌ڵه‌ی‌ چواره‌م



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

لیژنه‌ی‌ پێشبڕكێكان له‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ باله‌ی‌ عێراق خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێڕاقی‌ ئاشكرا كردوو بڕیاری‌ دا له‌ به‌رواری‌ 23 تا 25 ی‌ مانگی‌ 11 ی‌ 2023 و له‌ نێو هۆڵی‌ یانه‌ی‌ سه‌ناعه‌ له‌ شاری‌ به‌غدادی‌ پاسته‌ختی‌ عێراق یارییه‌كانی‌ ئه‌و قۆناغه‌ به‌ڕێوه‌به‌رێت .

ئه‌مه‌و تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌و قۆناغه‌د و له‌ یه‌كه‌م یاری‌ كاتژمێر 2:00 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 23 ی‌ 11 ی‌ 2023  له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ نینوی‌ یاری‌ ده‌كات و هه‌رچی‌ دووه‌م یاری‌ ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ سه‌ناعه‌ی‌ خاوه‌ن یاریگه‌ ده‌بێت ، دواجار و له‌ یاری‌ سێهه‌می‌ و كۆتا یاری‌ ئه‌و قۆناغه‌ی‌ كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ میقدادیه‌ یاری‌ ده‌كه‌ن .

خشته‌ی‌ ته‌واوی‌ یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت .



PM:08:13:19/11/2023




ئه‌م بابه‌ته 1268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌