پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له درێژه‌ی ئه‌نجام دانی یارییه دۆستانه‌كانی ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا میوانداری له یانه‌ی مه‌سافی كرد .
كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 16 ی 11 ی 2023 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌ردوو تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی خاوه‌ن یاریگه و مه‌سافی به یارییه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری بۆ خولی پله نایابی یانه‌كانی عێراق ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه .
له‌و یارییه‌دا و دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز له‌لایه‌ن یاریزانانی هه‌ردوو تیم و چه‌ندین گۆڕانكاری ڕاهێنه‌رانیان دواجار به گۆڵێك یه‌كسان بوون .
یانه‌ی پێشمه‌رگه له كۆتا ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ به‌شداری له وه‌رزی 2023 - 2024 ی خولی نایابی یانه‌كانی عێراق نزیك ده‌بێته‌وه كه بڕیاره ئه‌و خوله له به‌رواری 25 ی مانگی 11 ی 2023 ده‌ست پێبكات و 24 یانه تێیدا به‌شداری ده‌كات .