پێشمهرگه سپۆرت -
ڕۆدریگۆ گۆسی بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید، ڕاستی دەنگۆی ئەو ئۆفەرانەی لە خولی پیشەگەری سعودیەوە بۆی هاتووە ئاشکرا کرد.
لەم دواییانەدا یانەکانی سعودیە ئارەزووی گواستنەوەی زۆرێک لە یاریزانانی یانەی ڕیال مەدریدیان نیشانداوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی کەریم بنزیمەی کاپتن ڕووی لە ئیتیحاد کرد
ڕۆدریگۆ لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەنووسی متمانەپێکراو فابریزیۆ ڕۆمانۆ تیشکی خستۆتە سەری، وتی: هیچ ئۆفەرێکم لە خولی سعودیە بۆ نەهاتووە
سەبارەت بە ئارەزووی هەندێک لە یانە گەورەکانی ئینگلتەرا بۆ گواستنەوەی وتی: هەروەها حەزم لە دەنگۆی ئۆفەرەکانی خولی نایابی ئینگلیزی نییە.
جەختیشی کردەوە: ئەگەر ڕاستگۆ بم، تەنها بیر لە یاریکردن بۆ ڕیال مەدرید دەکەمەوە، و هیچی تر نا، من ڕیال مەدریدم خۆشدەوێت، هەموو شتێک لێرەدا تەواو.
شایەنی باسە لەم دواییانەدا یانەی ڕیال مەدرید نوێکردنەوەی گرێبەستی ڕۆدریگۆی تا ساڵی 2029 ڕاگەیاند، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی یەک ملیار یۆرۆیە