پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، درێژه به ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ خولی نایابی یانه‌كانی عێراق ده‌دات كه بڕیاره له كۆتاییه‌كانی مانگی 11 ی 2023 ده‌ست پێبكات .
له‌سه‌ر یاریگه‌ی ڕاپه‌ڕین و به ئاماده‌بوونی ته‌واوی یاریزانانی و له ژێر سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی تیپه‌كه به شێوه‌یه‌كی چڕ به‌ڕێوه ده‌چێت و ده‌یانه‌وێت له خولی نایابی وه‌رزی 2023 - 2024 جیاوازبن و بگه‌نه ڕیزی یانه‌كانی به‌شدار له خولی پیشه‌گه‌ران .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كان وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپه‌كانی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌مان له‌م وه‌رزه جیاواز ده‌بێت و ده‌چینه نێو ڕكابه‌ری و كێبڕكێكان ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێكرد كه له به‌رواری 19 ی ئه‌م مانگه‌دا به‌شداری له كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری خولی نایاب ده‌كه‌ین كه 24 یانه تێیدا به‌شدارن و هه‌روه‌ك له به‌رواری 25 ی هه‌مان مانگدا یارییه‌كان ده‌ست پێده‌كات و ده‌چینه‌وه نێو ئه‌و كێبڕكێیانه‌ی كه زۆر جیاواز ده‌بن و ئێمه‌ش به پلان و به تیمێكی تۆكمه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ین .