پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق خولی نایابی عێراقی بۆ خولی پیشه‌گه‌ران گۆڕی ، له دوا بڕیاری دا خولی پله یه‌كی به خولی نایابی عێراق ناساند ، ئه‌مه‌و لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له‌و یه‌كێتییه‌كه كه سه‌رپه‌رشتی ته‌واوی چالاكییه‌كانی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق ده‌كات ناوی 24 یانه‌ی به‌شداری خوله‌كه‌ی ئاشكرا كردوو هه‌روه‌ك واده‌ی كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری ڕاگه‌یاند .
لیژنه‌كه بڕیاری داوه له به‌رواری 19 ی مانگی 11 كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری خولی نایابی عێراق به‌به‌شداری یانه‌كانی (سه‌ناعه ، دیوانیه ، دیالی ، الجولان ، المصافی ، المرور ، الكوفه ، ا‌لحسین ، عفك ، الشرقاط ، الناصریه ، پێشمه‌رگه ، الرمادی ، میسان ، سامرا ، صناعات كاره‌با ، به‌حری به‌صره ، الاتصالات ، مه‌صافی جنوب ، دیفاع المدنی ، الكرمه ، غاز الشیمال ، الفهد و الغراق ) به‌ڕێوه‌به‌رێت .
هه‌روه‌ك واده‌ی ده‌ست پێكی یارییه‌كانیشی ئاشكرا كردووه و بڕیاری داوه له به‌رواری 25 ی هه‌مان مانگدا یارییه‌كانی ده‌ست پێبكات .