پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق به هاوكاری لقی یه‌كێتیه‌كه‌ی له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه ، قۆناغی یه‌كه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق و كوردستانی ده‌ست پێكرد .
له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م كه یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه ، مقدادیه ، سه‌ناعه و نینوێ ) له خۆده‌گرێت دوو یاری به‌ڕێوه چوون و له یه‌كه‌م یاری یانه‌ی مقدادیه به ڕاهێنه‌ری خالد صاڵح ، توانی به ئه‌نجامی 3 - 2 سێت له یانه‌ی سه‌ناعه‌ی شاری به‌غداد بباته‌وه .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاری دا كوڕانی پێشمه‌رگه به سه‌ركردایه‌تی كاپتن عه‌لی ته‌ها سه‌ركه‌وتنێكی گرنگیان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی نینوێ نوسیه‌وه دوایی ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 3 - 1 سێت براوه بوون و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌كان توانیان 3 خاڵی گرنگ ده‌سته‌به‌ر بكات .