پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له ژێر چاودێری لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق ، یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه قۆناغی یه‌كه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه ده‌بات .
بڕیاره له ڕۆژانی 9 تا 11 ی 11 ی 2023 و له نێو هۆڵی شه‌هیدی ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێبكات و له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه ، سه‌ناعه ، مقدادیه و نینوێ ) به‌شدارن .
ئه‌مه‌و لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی باله‌ی عێراق خشته‌ی یارییه‌كانی ڕاگه‌یاند كه له ده‌ست پێكی یه‌كه‌م ڕۆژدا تیپی باله‌ی یانه‌ی صه‌ناعه و مقدادیه له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 9 ی 11 ی 2023 به یه‌ك ده‌گه‌ن و پاشان و یاری دووه‌م له كاتژمێر 4:00 و له نێوان یانه‌كانی پێشمه‌رگه و نینوێ ده‌بێت .
ته‌واوی خشته‌ی یارییه‌كان :