پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریان بۆ خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ، تیپی تۆپی پێی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی پیَشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا و به یارییه‌كی دۆستانه میوانداری له یانه‌ی دیالی كرد .
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 5 ی 11 ی 2023 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی دیالی كردوو تێیداو دوایی یارییه‌كی به‌هێز دواجار به گۆڵێكی ساڵح موطڵه‌گ ، پێشمه‌رگه‌كان توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن .
جێگه‌ی باسه ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ئێستادا و به شێوه‌یه‌كی چڕ مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات و ده‌یه‌وێت له‌م وه‌رزه جیاواز بێت و بگاته ڕیزی یانه نایابه‌كانی عێراق .