پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له دوا یارییه‌كانی دووه‌م ڕۆژی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كچانی یانه‌كانی عێراق ، كچانی پێشمه‌رگه بێ ڕكابه‌ر بوون و له یارییه‌كانی بازی به‌رز و 800 مه‌تر توانیان نازناوه‌كان به‌ده‌ست بهێنن .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانیان ، نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری تیمی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیمه‌كه‌مان توانی ئاستێكی به‌رز له‌م پاڵه‌وانێتیه پێشكه‌ش بكات و زۆرترین پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ كچانی یانه‌كه‌مان بوو .
هه‌روه‌ك نزار ئاماژه‌ی پێدا كه له یاری بازی به‌رز وه‌ك هه‌میشه مریه‌م عه‌بدول حه‌مید توانی به 170 سم پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌رچی له ڕاكردنی 800 مه‌تر بوو ئه‌ڤین سه‌عید یه‌كه‌م و ئامال خزر دووه‌م بوون .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 4 ی 11 ی 2023 كۆتایی دێت و كچانی یانه‌كه‌شمان چه‌ند یارییه‌كیان ماوه كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌و ڕۆژه ئه‌نجامی ده‌ده‌نو چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی شایسته و نازناویشیان لێده‌كه‌ین .