پێشمهرگه سپۆرت - زاگرۆس نانەكەلی
ڕۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 2-11-2023 لە شاری هەولێر و بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و بەرێوەبەری گشتی وەرزش و سەرۆك و ئەندامانێكی یەكێتی شەترەنجی عێراق و سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی شەترەنجی عێراق و كوردستان و دەزگاكانی راگەیاندن ومیدیاكارانی وەرزشی و هەوادارێكی بەرچاو لەیاری شەتڕەنج، یانەییەكی تایبەتمەند بەیاری شەترەنج بەناوی (مەلیك ) لەدایكبوو .
یانەی مەلیك دوای یانەی شەترەنجی خانزاد، بووە خاوەنی دووەم یانەی تایبەتمەند بەیاری شەترەنج لە هەولێر و كوردستان و عێراق،جێگای ئاماژەكردنە یانەی شەترەنجی مەلیك لە سەرەتا وەك سەنتەری مەلیك بۆ فێركردن و پەرەپێدانی یاری شەترەنج لە شاری هەولێر بەر لەپێنج ساڵ كاری كردووە،ئەمڕۆ وەك یانەییەكی تایبەت مەندی شەتڕەنج هاتنە نێو وەرزش.