پرێمەرلیگ شوێنی داهاتووی کرۆسە ئەگەر ڕیاڵ مەدرید جێبهێڵێت


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ڕەنگە تۆنی کرۆسی ئەڵمانی، یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، تیپەکەی بەجێبهێڵێت و بچێتە خولی نایابی ئینگلتەرا.

گرێبەستەکەی کرۆس لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، تا ئێستاش هیچ هەواڵێک لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا سەبارەت بە گرێبەستێکی نوێ نییە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، کرۆس ئارەزووی یاریکردنی لە خولی نایابی ئینگلیزی هەیە، ئەگەر ڕیال مەدرید تا جەژنی کریسمس لە مانگی کانوونی دووەمدا گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستی لەگەڵدا نەکاتەوە، ئەوا لە مانگی یەکی داهاتووەوە ئامادە دەبێت بۆ دانوستان لەگەڵ یانەکانی دیکە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کروس دەیەوێت بەردەوام بێت لە ڕکابەرییەکان لە چامپیۆنزلیگ، بریکارەکەیشی بەدوای ئۆفەرەکانی ئارسناڵ و چێڵسی و تۆتنهام و مانچستەر یونایتد و مانچستەر سیتیدا دەگەڕێت.

کرۆس پێشتر لە ژێر سەرکردایەتی پیپ گواردیۆلا لە ڕیزەکانی بایرن میونشن یاری دەکرد و ڕەنگە ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە بیەوێت خزمەتی ئەو یاریزانە ناوەڕاستە بەدەستبهێنێت دوای ڕۆشتنی ئیلکای گۆندۆگان بۆ بەرشەلۆنە.

ڕۆژنامەنووسەکە لە درێژەدا ڕوونی دەکاتەوە کە تۆتنهام ئەگەری زۆرە بۆ کرۆس ئەگەر ڕیاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت 

ئەگەر کرۆس لە مانگی یەکدا پەیوەندی بە تۆتنهامەوە بکات، ئەوا دەتوانێت ئەزموونێکی گرنگ پێشکەش بکات بۆ ئەوەی یارمەتی تیپەکەی ئەنجێ پۆستکۆگلۆ بدات بۆ پاراستنی ئاستەنگەکەیان لە پێشەنگی ڕیزبەندی.



PM:02:31:29/10/2023




ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌