یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق واده‌ی‌ جامی‌ سوپه‌ر و یارییه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ ڕاگه‌یاند

فۆتۆ - ئه‌رشیفی‌ یارییه‌كانی‌ وه‌رزی‌ ڕابردوو

پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

لیژنه‌ی‌ پیێشبڕكێكان له‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق واده‌ی‌ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ یارییه‌كانی‌ جامی‌ سوپه‌ری‌ باله‌ی‌ عێراق و ده‌ست پێكی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراقی‌ ئاشكرا كردوو بڕیاری‌ دا یاری‌ جامی‌ سوپه‌ر له‌ به‌رواری‌ 6 ی‌ مانگی‌ 11 ی‌ داهاتوو له‌ نێوان یانه‌ی‌ غازی‌ خاوه‌ن نازناوی‌ وه‌رزی‌ ڕابردوو وه‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ ده‌سته‌به‌ری‌ خاوه‌ن پله‌ی‌ دووه‌م به‌ڕێوه‌ بچێت .

ئه‌مه‌و یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ عێراق بڕیاری‌ داوه‌ له‌ به‌رواری‌ 9 ی‌ هه‌مان ئه‌و مانگه‌دا یارییه‌كانی‌ خولی‌ نایاب ده‌ست پێبكات و له‌ شاری‌ به‌سره‌ و له‌ نێو هۆڵی‌ زوبێر یارییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م له‌ نێوان یانه‌كانی‌ ( غاز جنوب ، صمود ، نعمانیه‌ و ئه‌بوو ڕیشه‌ ) به‌ڕێوه‌ ده‌بات .

هه‌رچی‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌می‌ یانه‌كانه‌ كه‌ یارییه‌كانی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و هۆڵی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت ( پێشمه‌رگه‌ ، سه‌ناعه‌ ، مقدادیه‌ و نینوی‌ ) له‌ هه‌مان به‌رواردا یارییه‌كانیان ده‌ست پێده‌كه‌ن .

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ یارییه‌كانی‌ خوله‌كه‌ ، یه‌كێتی‌ ناوبراو واده‌ی‌ یارییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌كانی‌ سێهه‌م و چواره‌می‌ بۆ به‌رواری‌ 16 ی‌ مانگی‌ 11 ی‌ 2023 دیاری‌ كردووه‌ كه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ سێهه‌مدا یانه‌كانی‌ ( هه‌ولێر ، حه‌بانیه‌ ، ئه‌هوار و ده‌غاره‌ ) له‌ هۆڵی‌ یانه‌ی‌ ئه‌كاد له‌ شاری‌ هه‌ولێر ڕوبه‌ڕوی‌ یه‌ك ده‌بنه‌وه‌ و دواجار و یارییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ چواره‌م له‌ هۆڵی‌ شه‌عبی‌ شاری‌ به‌غداد له‌ نێوان یانه‌كانی‌ ( مه‌صافی‌ شیمال ، به‌حری‌ و حه‌دیسه‌ ) به‌ڕێوه‌ده‌چن .


PM:03:27:26/10/2023




ئه‌م بابه‌ته 1488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌