فه‌رمی‌ - دواجار یه‌كێتی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ عێراق بڕیاری‌ دا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ عێراق بڕیاری‌ دا له‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ داهاتوو پاڵه‌وانێتی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی‌ كوڕان و كچان ئه‌نجام بدات .

ئه‌مه‌و له‌ په‌ڕه‌ی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ فه‌یس بوك ، یه‌كێتی‌ ناوبراو كاتی‌ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ هونه‌ری‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی‌ دیاری‌ كردوو بڕیاری‌ دا كه‌ له‌ ڕۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو ڕێكه‌وتی‌ 1 ی‌ مانگی‌ 11 ی‌ 2023 كۆبونه‌وه‌ی‌ هونه‌ری‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ له‌ نێو یاریگه‌ی‌ یه‌كێتییه‌كه‌ی‌ له‌ شاری‌ به‌غداد ئه‌نجام بدات .

یه‌كێتی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ عێراق بڕیاری‌ داوه‌ كه‌ یارییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ كۆتای‌ له‌ ڕۆژانی‌ 2 تا 4 ی‌ 11 له‌ هه‌مان یاریگه‌ به‌ڕێوه‌ به‌رێت كه‌ بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی‌ كوڕان و كچانه‌ و وه‌ ته‌مه‌نه‌كانی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان و پێشكه‌توان له‌ خۆده‌گرێت .

هه‌رچی‌ به‌ ئه‌نجام دانی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌یه‌ ، یه‌كێتی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ عێراق كۆتایی‌ به‌ چالاكییه‌كانی‌ بۆ ساڵی‌ 2023 ده‌هێنێت .


PM:10:10:25/10/2023




ئه‌م بابه‌ته 960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌