پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق به هاوكاری یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی له ڕۆژانی 25 ی 10 تا 1 ی 11 ی 2023 قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق به‌به‌شداری 12 یاریزان له نێو هۆڵی هۆتێل داوا ده‌ست پێده‌كات .
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه چوونی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئه‌ندام له یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق تایبه‌ت به سایتی پێشمه‌رگه سپۆرت دواو ووتی ، پاڵه‌وانێتی قۆناغی كۆتایی بۆ دیاری كردنی پێنج یاریزانی پاڵه‌وانی ده‌بێت كه ده‌بنه یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی كوڕانی عێراق بۆ ساڵی 2023 - 2024 و له پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كییه‌كان نوێنه‌رایه‌تی عێراق ده‌بن وه‌ك هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی ولاَت .
ئه‌سعه‌د ووتیشی ، به ئاماده‌بوونی زافر عه‌بدول ئه‌میر سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق و ته‌واوی ئه‌ندامانی و هه‌روه‌ك ئه‌ندامانی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی و هه‌ولێر و له كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 25 ی مانگی 10 ی 2023 كاتژمێری كاتی یارییه‌كان ده‌كه‌ونه كار و له ماوه‌ی 8 ڕۆژ دا به 11 جه‌وله كه به شێوه‌ی خول ده‌بێت و سه‌رجه‌م یاریزانان پێكه‌وه یاری ده‌كه‌ن ته‌واوی یارییه‌كانی ئه‌نجام ده‌درێت .
له درێژه‌ی وته‌كانی ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ووتی ، هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( زۆزگ سه‌لاَح ، ئاكار عه‌لی ، ئاریان عه‌لی ، ئه‌حمه‌د جه‌زا ، له شاری سلێمانی و وه یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ، حسێن عه‌لی له شاری هه‌ولێر ، عه‌لی له‌یس له شاری موصل - ئه‌حمه‌د عه‌بدول سه‌تار ، محه‌مه‌د له‌تیف له شاری دیاله ، ئه‌مین محه‌مه‌د و عه‌لی فراس له شاری به‌غداد ، عه‌باس حسێن له شاری كه‌ربه‌لا و موعه‌زه‌ز زاهر له شاری دیوانیه ) یاریزانانی به‌شداری دوا قۆناغ ده‌بن .