ته‌ندروستی -
هیچ ناڕه‌حه‌تی و نیشانه‌یه‌ك نیه كه پیشانی بدا ئاستی چه‌وری خوێن به‌رزبوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاستی چه‌وری خوێن زۆر به‌رزبێته‌وه، ئه‌وا دیواری بۆریچكه خوێنیه‌كان تووشی ڕه‌قبوون ده‌كات و بۆشاییه‌كه‌ی ته‌سك ده‌كاته‌وه، به‌مه‌ش ڕێڕه‌وی خوێن به‌و بۆریچكه خوێنیه كه‌مده‌بێته‌وه، وه له‌وانه‌یه به ته‌واوی بوه‌ستێت.
دكتۆر داهات پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە و دڵ ده‌ڵێت" بۆ نموون ئه‌گه‌ر خوێنبه‌ری قاچ تووشی ڕه‌قبوون و گیران بێت، كه‌سه‌كه تووشی ئازاری قاچی ده‌بێت،به‌تایبه‌تی له‌كاتی ڕۆیشتن و ڕاكردن، ئه‌گه‌ر له‌پڕ خوێنبه‌ره‌كه بگیرێ،خوێن به‌ره‌و ئه‌و قاچه ناچێ و دوور نییه پێویستی به بڕینه‌وه بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌سكبوونه‌وه و گیرانه له خوێنبه‌ری مێشك بێت،كه‌سه‌كه تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك ده‌كات."
ئه‌م پزیشكه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له دڵدا،كاتێك یه‌كێك له خوێنبه‌ره تاجیه‌كانی دڵ تووشی ڕه‌قبوون و ته‌سك بوونه‌وه ده‌بێت و ڕۆیشتنی خوێن كه‌مده‌بێته‌وه، كه‌سه‌كه زوو زوو ئازاری سه‌ر سنگ و هه‌ناسه‌ته‌نگی بۆ دێت (زه‌بحه‌ی دڵ)، خۆ ئه‌گه‌ر خوێنبه‌ره‌كه به ته‌واوی بگێرێت،ئه‌وا ئه‌و به‌شه‌ی دڵ كه خوێنی له‌و خوێنبه‌ره‌وه بۆ دێت،ده‌مرێت و جه‌ڵته‌ی دڵ په‌یداده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی چه‌وری سیانی (چه‌وری سه‌ر جگه‌ر) دكتۆر داهات پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە و دڵ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات" ئه‌م حاڵه‌ته مه‌ترسی هه‌یه بۆ گیرانی خوێنبه‌ره تاجیه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ و به‌مۆمبونی جگه‌ر و هه‌وكردنی په‌نكریاس."
هاوكات هه‌ندێك نیشانه‌ی ده‌گمه‌ن هه‌یه بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی چه‌وری خوێن وه‌كو گرێی چه‌وری ژێر پێست و چه‌وری زیاده‌ی سه‌ر جومگه‌كان و په‌ڵه‌ی زه‌ردی سه‌ر پێڵوی چاو.