ته‌ندروستی -
ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناوچه‌ی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ده‌ژین، پاش نانخواردنی ژه‌مه‌كانیان ده‌ڕۆن ده‌جوڵێن و سه‌ردانی خزم و كه‌سوكاریان ده‌كه‌ن، ڕۆیشتن به پێ له‌ناو دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه وه‌ك نه‌ریتی لێهاتووه، ئه‌وه‌ش وایكردوه سیستمی خواردن و ژیانی دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه زۆر سه‌ركه‌وتوو بێت.
ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی پسپۆڕان ده‌ریخستوه سیستمی خۆراكی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره و به‌رزی كۆلیسترۆڵ و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵده‌ی مێشك و چه‌ند جۆرێكی شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ساڵی 2022 له گۆڤاری "Sports Medicine" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه" زۆر پێویست نییه دوای خواردنی ژه‌مه‌كان بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی درێژ كه‌سه‌كه بڕوات، ڕۆیشتن بۆ چه‌ند خوله‌كێك یان وه‌ستان به پێوه پاش نانخواردن سوودی خۆی هه‌یه"
ڕۆیشتن به‌پێ پاش نانخواردن سوودی چییه؟
ئه‌و كاته‌ی پاش نانخواردن ڕێ ده‌كه‌یت بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك ئه‌وه ماسولكه‌كانت پێویستیان به گلوكۆز ده‌بێت، به‌و هۆیه‌وه شه‌كری ناو سوڕی خوێن كه‌مده‌بێته‌وه وبه‌كاردێت، ئه‌مه‌ش ئاستی شه‌كری خوێن جێگیر ده‌كات، باشترین كار به‌رامبه‌ر به خۆت بیكه‌یت ئه‌وه‌یه هه‌فته‌ی دووجار بۆ ماوه‌ی 150 خوله‌ك چالاكی وه‌رزشی ئه‌نجامبده و له‌گه‌ڵیدا ڕاهێنانی به‌هێزكردنی ماسولكه بكه.