ته‌ندروستی -
زۆر كه‌س به ده‌ست ئازاری ناو شانه‌كانیان ده‌ناڵێنن، به‌ڵام ئایا هۆكاره جیاوازه‌كانی ئه‌م ئازاره چییه؟
دكتۆر سێرگی ئه‌گابكین داوا ده‌كات جیاوازی بكرێت له‌نێوان ئازاری شان و نیشانه‌كانی نه‌خۆشی دڵ، یه‌كه‌م شت ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاو بگیرێت بریتیه له" جۆری ئازاره‌كه و شوێنه‌كه‌ی و كه‌ی مرۆڤ هه‌ست به‌م نیشانه‌یه ده‌كات، له‌هه‌موشیان گرنگتر ئازاره‌كه له‌به‌شی لای چه‌پی شاندا بێت یان نا"
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" باوترین هۆكاره‌كانی ئازاری شان كه له‌ناو هاوڵاتیان زۆر بڵاوه كه‌می چالاكی جه‌سته‌ی و نائارامی ده‌رونی و سۆزداریه"
دكتۆر سێرگی داوا ده‌كات له‌كاتی هه‌ستكردن به‌م جۆره ئازاره كه‌سه‌كه پشكنینی ته‌واو بكات بۆ ئه‌وه‌ی له دۆخی ته‌ندروستی دڵ و ملوله‌كانی خوێنی به‌ئاگا بێت، پشكنینی تیشكی بكرێت ئه‌و كاته‌ی پزیشك ده‌ستنیشانی ده‌كات.
هه‌ندێكجار ئازاری ناو شان نیشانه‌ی توشبوونه به برینی گه‌ده، له‌و كاته‌شدا پێویست به نازۆر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی نه‌خۆش به‌زوترین كات چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرێت.