خولی‌ لاوانی‌ پله‌ یه‌كی‌ عێراق - له‌ قۆناغی‌ شه‌ش تیمی‌ پێشمه‌رگه‌ میوانی‌ له‌ دیاله‌ ده‌كات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

تیمه‌كانی‌ لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام له‌ یاریی‌ فه‌رمی‌ خوله‌كانی‌ كوردستان و عێراق دان و له‌ درێژه‌ی‌ یارییه‌كانیان ، تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌چێته‌وه‌ نێو كێبڕكێ‌ به‌هێزه‌كانی‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ عێراق قۆناغی‌ شه‌ش تیمی‌ و تێیداو له‌ یه‌كه‌م یاری‌ خۆی‌ میوانداری‌ له‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ دیاله‌ ده‌كات .

بڕیاریه‌ له‌ كاتژمێر 3:30 خوله‌كی‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ 26 ی‌ ئه‌یلولی‌ 2023 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ ، تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ میوانداری‌ له‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ دیاله‌ بكات .

جێگه‌ی‌ باسه‌ ، تیمه‌كانی‌ به‌شداری‌ قۆناغی‌ شه‌ش تیمی‌ دابه‌شی‌ سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ كراون و لاوانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م له‌به‌رامبه‌ر لاوانی‌ یانه‌كانی‌ دیاله‌ و سه‌ناعات كاره‌بای‌ یاری‌ ده‌كات .

هه‌روه‌ك به‌حری‌ ، سه‌ماوه‌ و مه‌سافی‌ ناوه‌ڕاست-یش له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌م به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون و دواتر و خاوه‌ن زۆرترین خاڵ له‌ هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌نه‌ خولی‌ نایابی‌ یانه‌كانی‌ عێراق .


PM:08:49:25/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 1884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌