تازه‌پێگه‌یتشوانی‌ پێشمه‌رگه‌ شۆڕیجه‌یان شۆك كرد



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌نگاوێكی‌ گرنگی‌ نا دوایی‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ ئه‌نجامێكی‌ گرنگ له‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ شۆڕیجه‌ی‌ كه‌ركوكی‌ برده‌وه‌ .

كاتژمێر 3:30 خوله‌كی‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ دوو شه‌ممه‌ 25 ی‌ ئه‌یلولی‌ 2023 و له‌ سه‌ر یاریگه‌ی‌ خۆیدا و له‌ ناوچه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ میوانداری‌ له‌ تازه‌ پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌ی‌ شۆڕیجه‌ كردوو دوای‌ یارییه‌كی‌ به‌هێز دواجار كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سه‌وز پۆش توانیان به‌ ئه‌نجامی‌ 6 گۆڵى بێ‌ وه‌لاَم بردنه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنن .

له‌ گێمی‌ یه‌كه‌م و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هێرشه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ چڕی‌ ده‌ستی‌ پێكرد تا له‌ خوله‌كی‌ 20 و له‌ ڕێگه‌ی‌ سامی‌ سه‌عید گۆڵی‌ یه‌كه‌م و پێشكه‌وتنیان تۆمار كرد ، ئه‌مه‌و پاش ئه‌و گۆڵه‌ هه‌وڵه‌كانی‌ یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ چڕ تر بۆوه‌ و له‌ خوله‌كی‌ 41 بادینان ئه‌حمه‌د گۆڵی‌ دووه‌می‌ تۆمار كردوو گێمی‌ یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه‌ كۆتایی‌ هات .

گێمی‌ دووه‌م یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ پلانی‌ هێرش بردن چونه‌وه‌ نێو یاریگه‌ و له‌ خوله‌كی‌ 52 دوایی‌ دروست بوونی‌ لێدانێكی‌ سزا مسته‌فا عوده‌ی‌ توانی‌ گۆڵی‌ سێهه‌م تۆمار بكات ، ئه‌مه‌و له‌ خوله‌كی‌ 68 دوباره‌ مسته‌فا عوده‌ی‌ توانی‌ گۆڵی‌ دووه‌می‌ خۆی‌ و چواره‌می‌ تیمه‌كه‌ی‌ تۆمار بكات و هه‌روه‌ك له‌ هه‌مان گێم و له‌ خوله‌كی‌ 76 ئارام ئومێد هه‌گبه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ پڕتر كرد به‌ تۆماركردنی‌ گۆڵی‌ پێنجه‌م و پاشان و بادینان ئه‌حمه‌د له‌ خوله‌كی‌ 84 گۆڵی‌ دووه‌می‌ خۆی‌ و شه‌شه‌می‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ تۆماركرد ، له‌ پاش 4 خوله‌ك هه‌مان یاریزان لێدانێكی‌ سزای‌ له‌ده‌ست داو دواجار ئه‌نجام به‌و شێوه‌ و به‌ 6 گۆڵی‌ بێ‌ وه‌لاَم كۆتایی‌ هات .

به‌سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی‌ تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ توانی‌ بگاته‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕین شان به‌ شانی‌ یانه‌كانی‌ ، هه‌ندرێن ، ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ولێر و هه‌روه‌ك له‌و قۆناغه‌شدا یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕوبه‌ڕوی‌ یانه‌ی‌ هه‌ندرێن ده‌بێته‌وه‌ و هه‌ولێر و ده‌ربه‌ندیخانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌ یه‌ك ده‌گه‌ن .



PM:05:43:25/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌