پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی دووه‌م له خولی تۆپی پێی لاوانی یانه‌كانی كوردستان ، ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ستافی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ران و سه‌رجه‌م یاریزانانی تیمه‌كه ده‌كات و هه‌روه‌ك پاڵپشیان بۆ دووپات ده‌كه‌نه‌وه .
ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 18 ی ئه‌یلولی 2023 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به سه‌رۆكایه‌تی حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه و ئاماده‌بوونی م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو كه بڕگه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه له چه‌ندین ته‌وه‌ر پێكهاتبوو بۆ ئاماده‌كاری تیپه‌كانی تۆپی پێ و به‌شداریان له خوله‌كانی كوردستان و عێراقدا ، ئه‌مه‌و دوایی ئاماده‌بوونی وسام محه‌مه‌د بازگ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی و سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپه‌كانی تۆپی پێ پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ته‌واوی ڕاهێنه‌ر و سه‌رجه‌م یاریزانانی تیمی لاوان كرا كه توانیان به ئاستێكی به‌رز له خولی كوردستان ببینرێن و گه‌یشتنیان به خولی پله نایاب و ده‌ست خستنی پله‌ی دووه‌می خولی ئه‌م وه‌رزه به‌رز نرخێنراو پیرۆزباییان ئاراسته كرا .
ئه‌مه‌و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی به كۆی ده‌نگ پاڵپشتی ته‌واویان بۆ تیمی لاوان و سه‌رجه‌م تیمه‌كانی یانه دووپات كرده‌وه تا بتوانن زیاتر ئاستیان بره‌و پێبده‌ن و ئه‌نجام و سه‌ركه‌وتنه‌كانیان به‌رده‌وام بێت كه له زۆرینه‌ی یارییه‌كان یانه‌ی پێشمه‌رگه نوێنه‌رایه‌تی شاری سلێمانی ده‌كات .