پێشمه‌رگه‌ به‌ لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان توشی‌ شكست هات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ خولی‌ تۆپی‌ پێی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان به‌به‌شداری‌ هه‌شت تیم كه‌ دابه‌شی‌ی‌ سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ كراون ده‌ستی‌ پێكردوو تێیداو تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ یه‌كه‌م یاری‌ خۆی‌ له‌و قۆناغه‌دا ڕووی‌ كرده‌ شاری‌ كه‌ركوك و بووه‌ میوانی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌ی‌ شۆڕیجه‌ .

له‌و یارییه‌دا كه‌ له‌ كاتژمێر 3:30 خوله‌ی‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ 17 ی‌ ئه‌یلولی‌ 2023 و به‌ فیكه‌ی‌ ناوبژیوان دڵگر عومه‌ر ده‌ستیپێكرد ، تێیداو دوای‌ 90 خوله‌ك له‌ كاتی‌ یاسایی‌ و له‌ده‌ست دانی‌ چه‌ندین هه‌ل له‌لایه‌ن كوڕانی‌ سه‌وز پۆشی‌ پێشمه‌رگه‌ دواجار یاری‌ به‌ خاوێنی‌ كۆتایی‌ هات و بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ یارییه‌كه‌ش ناوبژیوانی‌ یه‌كه‌م فیكه‌ی‌ لێدانی‌ په‌نالتی‌ لێداو ئه‌نجام یانه‌ی‌ خاوه‌ن یاریگه‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 5-4 گۆڵ توانیان بردنه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنن .

جێگه‌ی‌ باسه‌ یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ دووه‌م به‌ شێوه‌ی‌ دوو دۆڕان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و دواتر تیمه‌كانی‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕین دیاری‌ ده‌كرێن .


PM:05:52:17/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 1164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌