شاندی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن ڕاوێژكاری‌ وه‌رزشی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق پێشوازی‌ كران



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ شاری‌ به‌غداد و له‌ درێژه‌ی‌ ئه‌و دیداره‌ وه‌رزشیانه‌ی‌ ئه‌نجامیان دا ، شاندی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن ڕاوێژكاری‌ وه‌رزشی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق پێشوازی‌ كران .

ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ 13 ی‌ ئه‌یلولی‌ 2023 و له‌ نێو باره‌گه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ ، خالد گوبه‌ییان ڕاوێژكاری‌ وه‌رزشی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق پێشوازی‌ كرد له‌ حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و شاندی‌ یاوه‌ری‌ كه‌ پێك هاتبوون له‌ ، م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری‌ یانه‌ ، ئه‌دیب شكور ، وسام محه‌مه‌د و زرنك سه‌لاَح ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ یانه‌ ، له‌و دیداره‌ وه‌رزشیه‌دا و سه‌ره‌تا ڕاوێژكاری‌ وه‌رزشی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران به‌خێرهاتنی‌ له‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و شاندی‌ یاوه‌ری‌ كردوو هه‌روه‌ك ئه‌و سه‌ردانه‌ی‌ به‌ گرنگ وه‌سف كرد بۆ پته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌ وه‌رزشییه‌كان و ئه‌نجامدانی‌ دیداره‌كانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ پته‌وه‌ گێڕایه‌وه‌ كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی‌ وه‌رزشی‌ عێراق هه‌یه‌تی‌ و به‌ كه‌سایه‌تیه‌كی‌ گرنگی‌ وه‌رزشی‌ له‌قه‌ڵه‌می‌ دا .

ئه‌مه‌و ناوبراو به‌ گرنگی‌ زانی‌ پێكه‌وه‌ ده‌ست له‌ ناو ده‌ست كار بۆ خزمه‌ت به‌ وه‌رزشی‌ ولاَت بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و حاكم مه‌حمودی‌ به‌رز نرخاند كه‌ شه‌و ڕۆژی‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ خستۆته‌ سه‌ر یه‌ك و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ به‌ڕێزیان له‌ باكوری‌ عێراق بۆ باشوری‌ عێراق كه‌ شاری‌ به‌سره‌یه‌ بۆ یارییه‌ك و پاڵپشتی‌ له‌ تیپه‌كانی‌ گه‌ستی‌ شه‌و ڕۆژ ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌وه‌ش نیشانده‌ری‌ ئه‌و دڵسۆزییه‌ی‌ جه‌نابیانه‌ بۆ وه‌رزش .

پاشان حاكم مه‌حمود جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ سوپاسی‌ خالد گوبه‌ییان ڕاوێژكاری‌ وه‌رزشی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراقی‌ كردوو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ هه‌وڵه‌كانی‌ به‌ڕێزتان به‌رز ده‌نرخێنین بۆ به‌هێزتربوونی‌ ژێر خانی‌ وه‌رزشی‌ عێراق و گه‌یاندنی‌ په‌یامی‌ وه‌رزشكارانی‌ ولاَت به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ده‌رخه‌ری‌ دڵسۆزی‌ و خه‌م خۆریتانه‌ .


PM:10:22:13/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 2112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌