لامین یاماڵ ژمارەیەکی‌ گەورەی‌ تۆمار کرد




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

لە تەمەنی ١٦ ساڵ و ٦١ ڕۆژدا، لامین یەمال بووە بچووکترین یاریزان کە لە مێژوودا بەسەرەکی‌ لە یارییەکدا بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاری‌ بکات

ئەمەش بەهۆی بوونی لە پێکهاتەی سەرەکی‌ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یارییەکەی بەرامبەر قوبرس لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٤. کە بە شەش گۆڵی‌ بێ وەڵام بردیانەوە.

لە دوایین یاری بەرامبەر جۆرجیا، یەمال بووە بچووکترین یاریزان  بەشداری بکات، بەڵام ئەوە وەک یاریزانی یەدەگ بوو.

دوای ئەوەی یاریزانی بەرشەلۆنە لەو یارییەدا گۆڵی تۆمارکرد، بووە گەنجترین یاریزان لە مێژووی هەڵبژاردەی ئیسپانیادا ئەو گۆڵە بکات.



PM:08:21:13/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌