پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی پشكنین و هه‌ڵسه‌نگاندنی یاریگه‌كه‌یان ، ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 12 ی ئه‌یلولی 2023 هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان طارق عه‌بدول ڕه‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان و سیروان نه‌جمه‌دین سكرتێری یه‌كێتیه‌كه سه‌ردانێكی مه‌یدانی یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌یان كرد .
ئه‌مه‌و له نێو كارگێڕی یاریگه‌كه وسام محه‌مه‌د بازگ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه پێشوازی له سه‌رۆك و سكرتێری یه‌كێتی ناوبراو كردوو پاشان یاریگه‌كه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه و ڕاو سه‌رنجه‌كانی خۆیان خسته ڕوو ، سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه‌ی شاندی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ یاریگه‌ی فه‌رمانده‌ی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه ، وسام محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه و سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی تۆپی پێی یانه‌كه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی ته‌واوی پێداویستییه‌كانی بۆ فه‌راهه‌م كراوه و ئه‌وه‌ی بۆ یاریگه پێویست بێت ئێمه وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌مان كردووه .
وسام ووتیشی دوایی سه‌ردانی شاندی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به شێوه‌ی زۆر باش هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی كردوو به یه‌كێك له باشترین یاریگه‌كان ناوزه‌ندیان كرد .
سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی تۆپی پێی یانه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه یاریگه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌میشه نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت و سه‌رجه‌م پێداویستێكانیان بۆ ئاماده ده‌كرێت .