بەرشەلۆنە هێشتا ئارەزووی‌ گواستنەوەی‌ دوو یاریزان دەکات




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەکات کە بەرشەلۆنە هێشتا دەیەوێت بێرناردۆ سیلڤای ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی و دانی ئۆلمۆی ئەستێرەی یانەی لایپزیگ بگوازێتەوە . 

یانە کەتەلۆنییەکە لەم هاوینەدا هەوڵیدا گرێبەست لەگەڵ ئەو دووانە یان یەکێکیان بکات، بەڵام یانەکە بەهۆی کێشەی داراییەوە نەیتوانی ئەو کارە بکات .

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ڕایگەیاندووە، هەرچەندە سیلڤا و ئۆلمۆ گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەکانیان نوێکردووەتەوە، بەڵام دەیانەوێت بۆ یانەی بەرشەلۆنە یاری بکەن .

ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، سیلڤا گرێبەستەکەی نوێکردۆتەوە  کە مەرجی‌ هەڵوەشاندنەوەی‌ گرێبەستەکەی‌  58 ملیۆن یۆرۆ داناوە ، هەروەها ئۆلمۆ گرێبەستەکەی نوێکردووەتەوە  و مەرجەکەی‌ بە بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ داناوە لە پێناو بەرشەلۆنە .



PM:03:52:12/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌