پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
جه‌وله‌ی پێنجه‌م و كۆتایی جه‌وله‌ی قۆناغی یه‌كه‌می خولی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چوو .
كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 11 ی ئه‌یلولی 2023 و به ئه‌نجام دانی هه‌شت یاری جه‌وله‌ی پێنجه‌م و دوا جه‌وله‌ی قۆناغی یه‌كه‌می خولی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چوو كه له به‌هێزترین و پڕ گۆڵترین یاریان ، تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا و له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بونه میوانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه .
له‌و یارییه‌دا و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سۆران سه‌لیمی ڕاهێنه‌ر به پلانی هێرش بردن ڕێنوێنی یاریزانه‌كانی كردوو توانیان تا كۆتایی كاتی یاسایی 8 جار تۆڕی گۆڵی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه بهه‌ژێنن .
ئه‌مه‌و له خوله‌كی 5 ی گێمی یه‌كه‌م ، یاریزان سامی سه‌عید گۆڵی یه‌كه‌می پێشمه‌رگه‌ی تۆمار كردوو هه‌روه‌ك له خوله‌كی 25 ڕه‌هه‌ند غه‌فور گۆڵی دووه‌می بۆ پێشمه‌رگه سه‌وز پۆشه‌كان كرد ، له دوایی 2 خوله‌ك و له خوله‌كی 27 دووباره سامی سه‌عید گۆڵی دووه‌می خۆی و سێهه‌می تیمه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی تۆمار كردوو هه‌رچی له خوله‌كی 37 ی گێمی یه‌كه‌م بوو مسته‌فا عوده‌ی گۆڵی چواره‌می تۆمار كرد .
ئه‌مه‌و له هه‌مان گێم دووباره سامی سه‌عید گه‌یشته‌وه سه‌ر تۆڕی گۆڵی یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه و بۆ سێهه‌م جاری خۆی و پێنجه‌م جاری تیمه‌كه‌ی گۆڵی دڵنیاكه‌ره‌وه‌ی تۆمار كرد و گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه كۆتایی هات .
له گێمی دووه‌م دووباره ئاست به‌رزی یاریزانه تازه‌پێگه‌یشتوه‌كانی پێشمه‌رگه به به‌رزی مایه‌وه و له خوله‌كی 59 مسته‌فا عوده‌ی گۆڵی دووه‌می خۆی و شه‌شه‌می تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی تۆمار كردوو پاشان سامی سه‌عید توانی گۆڵی چواره‌می خۆی و حه‌وته‌می تیپی سه‌وز پپۆشه‌كان تۆمار بكات .
له خوله‌كی 81 سه‌رباز سه‌عید به لێدانێكی سه‌رنج ڕاكێش گۆڵی هه‌شته‌م و دوا گۆڵی یارییه‌كه‌ی تۆمار كردوو به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه توانی سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانی له قۆناغی یه‌كه‌مدا كۆتایی پێبهێنێت .