د ، حه‌بیب عه‌لی‌ به‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق هه‌ڵبژێردرا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق له‌ شاری‌ هه‌ولێر و به‌ ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ بۆ دیاری‌ كردنی‌ سه‌رۆكی‌ نوێی‌ یه‌كێتییه‌كه‌ی‌ ئه‌نجام دا .

ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ 10 ی‌ ئه‌یلولی‌ 2023 و به‌ ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ ، یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ عێراق به‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئاشكرا ، سه‌رۆكی‌ نوێی‌ یه‌كێتییه‌كه‌ی‌ دیاری‌ كرد كه‌ تێیداو دكتۆر حه‌بیب عه‌لی‌ ڕاگری‌ كۆلێژی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ وه‌رزشی‌ زانكۆی‌ كه‌ربه‌لا توانی‌ به‌ 37 ده‌نگ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌روه‌ك به‌ جیاوازی‌ 7 ده‌نگ له‌گه‌ڵ دكتۆر ئه‌حمه‌د عه‌بدول ئه‌میری‌ ڕكابه‌ری‌ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی‌ مسۆگه‌ر كرد . 




PM:09:51:10/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌