پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له جه‌وله‌ی هه‌شتی خولی لاوانی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراقدا میوانداری له لاوانی یانه‌ی سامه‌را كرد .
كاتژمێر 4:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 10 ی ئه‌یلولی 2023 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌كه‌ی ، تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مییوانداری له لاوانی یانه‌ی سامه‌را كرد .
له‌و یارییه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه گڕوتینی ڕۆحی یاریزانانی هه‌ردوو تیم بۆ بردنه‌وه و سێ خاڵی گرنگی یارییه‌كه بوو ، ئه‌مه‌و له گێمی یه‌كه‌م و له خوله‌كی 10 ، نه‌جده‌ت ئه‌حمه‌د یاریزانی یانه‌ی سامه‌را گۆڵی یه‌كه‌م و پێشكه‌وتنی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆمار كرد ، ئه‌رچی له پاش ئه‌و گۆڵه ئاست به‌رزی كوڕانی پێشمه‌رگه به هێرشه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانیان به‌دی كرا‌و تا له خوله‌كی 19 ئیدریس عه‌زیز گۆڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی بۆ پێشمه‌رگه سه‌وز پۆشه‌كان تۆمار كرد .
ئه‌مه‌و له خوله‌كی 28 و له‌گه‌ڵ دروست بوونی لێدانێكی په‌ناڵتی له‌به‌رژه‌وه‌ندی یاریزانانی پێشمه‌رگه یاد به‌ختیار نه‌یتوانی تۆڕی گۆڵی یانه‌ی میوان بهه‌ژێنێت و ئه‌و هه‌له‌ی له‌ده‌ست دا .
هه‌ر له درێژه‌ی یارییه‌كه‌و له گێمی یه‌كه‌م و خوله‌كی 30 یاد به‌ختیار توانی گۆڵی دووه‌م و پێشكه‌وتون بۆ پێشمه‌رگه‌كان تۆمار بكات ، ئه‌مه‌و له خوله‌كه‌كانی 46 و 66 یاریزانان ، عه‌لی عه‌بدول كه‌ریم و ئه‌میر عه‌زیز دوو گۆڵی دیكه‌یان بۆ كوڕانی سامه‌را تۆمار كردوو دواتر و بێ گۆڵنه‌دا و له خوله‌كی 79 دووباره یاد به‌ختیار ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ لاوانی پێشمه‌رگه به 3 گۆڵ یه‌كسان كرده‌وه .
له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ڕاهێنه‌ر و هاتنه نێو یاریگه ، خۆژی شكور توانی له خوله‌كی 90+5 كاتی زیاتراو گۆڵی چواره‌م و كۆتایی و پێشكه‌وتن و بردنه‌وه بۆ لاوانی پێشمه‌رگه تۆمار بكات و به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش ، پێشمه‌رگه كۆی خاڵه‌كانی بۆ 19 خاڵ به‌رز كرده‌وه و له لوتكه‌ی یانه‌كان به جێگیری مایه‌وه .