بەرشەلۆنە گرنگی‌ بەهالاندی‌ نوێ دەدات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی‌ بەرشەلۆنەی‌ ئیسپانی‌ گرنگی‌ بە تواناکانی‌ بنیامین  سیسکۆی‌ هێرشبەری‌ لایپزیک دەدات کە بە هالاندی‌ نوێ ناسراوە

ڕۆژنامەنووس فرانسیس ئەگویلار باسی لەوە کرد کە بەرشەلۆنە گرنگی بە بنیامین سیسکۆی یاریزانی لاوی هێرشبەری یانەی لایپزیگ دەدات.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە سیسکۆ کە لە یانەی ڕیدبول سالزبۆرگی نەمساییەوە ڕویکردە لایپزیک و لەم وەرزەدا سەرەتایەکی نایابی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە ئەنجامداوە

سیسکۆ، یاریزانە تەمەن ٢٠ ساڵەکەی سلۆڤینییە، گرێبەستەکەی لەگەڵ لایپزیگ تا هاوینی ٢٠٢٨ واژۆکرد.

سیسکۆ بە هێرشبەرێک دادەنرێت کە توانای گۆڵکردنی بەرزی هەیە، هەربۆیە بە هالاند دەچوێنرێت 



PM:03:14:06/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌