پێشمهرگه سپۆرت -
لویس ئینریکی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان وەڵامی لێدوانەکەی نیماری دایەوە.
لویس ئینریکی ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان وەڵامی ئەو لێدوانانەی نەیمار جۆنیۆری بەرازیلی ئەستێرەی پێشووی یانەکەی دایەوە کە ڕایگەیاندبوو وەرزی ڕابردوو لەگەڵ لیۆنێل میسی لە دۆزەخی پاریسدا ژیاون.
ئینریکی لەوبارەیەوە بە ڕۆژنامەی لو پاریزیانی راگەیاند کە ئەوە ئەزمونی تایبەتی خۆیانە و هەر کەسێک و بەشێوازی خۆی ژیان دەکات، زۆر دڵخۆشم چونکە تیپێکی نمونەیی بەڕێوەدەبەم و هەوڵدەدەین باشترین ئەنجام بەدەستبهێنین.