پێشمهرگه سپۆرت -
ڕۆژنامەنووس تۆماس گۆنزالێز پێشهاتێکی نوێی لە داهاتووی کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی ئاشکرا کرد کە گرێبەستەکەی لە هاوینی ٢٠٢٤ کۆتایی دێت.
تۆماس گۆنزالێز دووپاتی کردەوە کە پاریس سانجێرمان فشار دەخاتە سەر مباپێ بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، لەگەڵ بڕگەی لێدانی سزا لە گرێبەستەکەیدا بۆ بڕە پارەیەکی دیاریکراو.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، سانجێرمان بە مباپێی ڕاگەیاندووە، ئەگەر نایەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، دەبێت خۆی بۆ هاندەران دەربخات و خواستی خۆی لەبەردەم هەمووان ڕابگەیەنێت و هەڵوێستی خۆی ڕوونبکاتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، فایزە عومەری، دایکی یاریزانەکە، ئەو کەسە بووە کە داوای گەڕانەوەی مباپێی کردووە بۆ تیپەکە، بۆ ئەوەی ڕازی بێت لەسەر بەردەوامبوونی گفتوگۆکانی نێوانیان.