پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان به یارییه به‌هێزه‌كان ده‌ستیپێكردووه و له یه‌كه‌م جه‌وله‌ی قۆناغی دووه‌می هه‌شت تیمی چوار یاری به‌ڕێوه چوون .
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 17 ی ئابی 2023 و له ده‌ستپێكی یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان كه هه‌شت تیمی یانه‌كانی ( خاك ، شۆڕیجه ، هه‌ندرێن ، ئارارات ، سیروانی هه‌ڵه‌بجه ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، سیروانی نوێ و ئاشتی ) تێیدا به‌شدارن چوار یاری ئه‌نجام دران و تێیداو دوایی یارییه‌كی به‌هێز و له دوایی یه‌كسان بوونیان به 3 گۆڵ له كاتی یاسای ، دواجار به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه لاوانی یانه‌ی شۆڕیجه توانیان له خاكی هاوشاریان به‌رنه‌وه ، هه‌روه‌ك له یارییه‌كی دیكه‌ی خوله‌كه هه‌ندرێن به 4 گۆڵی خاوێن له ئاراراتی برده‌وه و سیروانی هه‌ڵه‌بجه‌ش به 0-3 گۆڵ له‌به‌رامبه‌ر لاوه پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی توشی شكست هاتن و سیروانی نوێی شاری سلێمانیش ئاشتی توشی شكست كرد .
ئه‌نجامی یارییه‌كان :