ته‌ندروستی -
مرۆڤ به‌رده‌وام بیر له ژیان و داهاتوی و ئه‌و ئاسته‌نگانه ده‌كاته‌وه كه ڕوبه‌ڕوی كاركردن و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ده‌بێته‌وه، ئه‌مه ئاساییه به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی بیركردنه‌وه بگاته ڕادده‌ه‌یه‌كی بێ كۆنتڕۆڵ و نا پێویست و نه‌رێنی ئه‌مه زیان به دۆخی ده‌رونی ده‌گه‌یه‌نێت.
بیركردنه‌وه‌ی زیاد له پێویست چییه؟
ئه‌مه بیركردنه‌وه‌یه له بابه‌تێكی دیاریكراو به‌درێژای كات، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌هۆی كێشه‌یه‌ك پێویست بكات بڕیارێك بده‌یت یان ڕوداوه‌كانی ڕابردوو كاریگه‌ری له‌سه‌رت جێهێشتبێت و كاریگه‌ری له‌سه‌رت دروست كردبێت و به‌به‌رده‌وامی بیری لێبكه‌یته‌وه، گرفته‌كه ئه‌و كاته ده‌ست پێده‌كات ڕووداوه‌كانی ڕابردوو په‌یوه‌ست بكه‌یت به داهاتوه‌وه به‌و هۆیه‌وه توشی دڵه‌ڕاوكێ و نائومێدی ببیت.
نیشانه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی زۆر چییه؟
1- كه‌مخه‌وی و خه‌وی ناڕێك.
2- كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌ركیز، به‌جۆرێك كه‌سه‌كه ناتوانێت ئه‌ركی ڕۆژانه‌ی ئه‌نجامبدات.
3-لۆمه‌كردنی خود بۆ ئه‌و كارانه‌ی كردوته.
4-چێژ نه‌بینین له ژیان، ته‌نانه‌ت له‌كاتی هه‌بوونی ڕووداوی دڵخۆشكه‌ردا.
دكتۆر حسێن وه‌ك پزیشكی ده‌رونی ده‌ڵێت" زۆر بیركردنه‌وه هۆكار و ده‌رئه‌نجامه له یه‌ك كاتدا، به‌جۆرێك كاتێك مرۆڤ توشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێت ده‌كه‌وێه دۆخی زۆر بیركردنه‌وه، هاوكات ئه‌گه‌ر مرۆڤ زۆر بیر بكاته‌وه و لێكدانه‌وه بۆ ڕوداوه‌كان بكات به به‌رده‌وامی ئه‌وه توشی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێت"