سێ نیشانه‌ له‌ به‌رزی كۆلسیترۆڵی خوێن ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌



ته‌ندروستی‌ - 

به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ كۆلیسترۆڵی خوێن گرفتی ته‌ندروستی گه‌وره‌ دروستده‌كات، به‌هۆی زیادبوونی ڕێژه‌ی‌ كۆلیسترۆڵ له‌ خوێندا ملوله‌كانی خوێن به‌ ئاسانی ناتوانن خوێن بۆ ئه‌ندامه‌كانی له‌ش بگوازنه‌وه‌، له‌ ده‌رئه‌نجامی وه‌رنه‌گرتنی چاره‌سه‌ر كه‌سه‌كه‌ توشی جه‌ڵده‌ی‌ مێشك یان دڵ ده‌بێت.

دامه‌زراوه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ (BHF) ئاشكرای كردوه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌رزی كۆلیسترۆڵی خوێن نیشانه‌ی‌ نییه‌، به‌ڵام مه‌ترسی شاراوه‌ی‌ هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی سێ نیشانه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ زوو سه‌ردانی پزیشك بكه‌ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.

1-دروستبوونی ئاوساوی له‌نێوان جومگه‌كانی ده‌ست و ئه‌ژنۆ و پشت ئانیشك.
2-دروستبوونی تۆپه‌ڵی چه‌وری له‌نزیك چاو ئاماژه‌ی‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ كۆلیسترۆڵی خوێنه‌.
3-ده‌ركه‌وتنی ئه‌ڵقه‌یه‌كی ڕه‌نگ تاریك له‌ده‌وه‌ری ڕه‌نگێنه‌ی‌ چاو.



PM:03:20:10/07/2023




ئه‌م بابه‌ته 1404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌