ته‌ندروستی -
دكتۆر سێرگی خۆمیاكۆڤ پسپۆڕی نه‌خۆشی و نه‌شته‌رگه‌ری چاو له نۆرینگه‌كانی INVITRO-Moscow ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ته‌ماشاكردنی تیشكی خۆر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ هۆكاری سوتانه‌وه‌ی چاوه.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ Gazeta.Ru ئه‌م پزیشكه وتویه‌تی" ئه‌و كه‌سانه‌ی له جه‌مسه‌ره‌كانی زه‌وی ده‌ژین به‌ركه‌وتنی چاوه‌كانیان به تیشكی خۆر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ هۆكاری توشبوونیانه به هه‌وكردنی چاو و ئاو هاتنه خواره‌وه به چاوه‌كانیان و توانای بینیان لاواز ده‌كات، به‌ڵام له‌و ناوچانه‌ی پله‌كانی گه‌رما مامناوه‌نده تیشكی خۆر ئه‌م زیانه زۆره‌ی نابێت بۆ چاوه‌كانیان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چاویلكه‌ی به‌ر خۆریش به‌كارنه‌هێنن"
بۆ پاراستنی چاوه‌كانت دكتۆر سێرگی ده‌ڵێت" چاویلكه‌ی تایبه‌ت به خۆر به‌كاربهێنن به‌ڵام له‌و جۆری بێت كه چاو له تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌ی بپارێزێت، باشتریش وایه له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه چاویلكه‌ی دژه خۆر به‌كاربهێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك مرۆڤ ده‌كاته ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری و پێگه‌یشتن زیان به هاوێنه‌ی چاوه‌كان نه‌گات"
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" ئه‌و كاته‌ی منداڵان یاری ده‌كه‌ن له كه‌شوهه‌وای كراوه‌دا و به‌ڕۆژ ئه‌وه تیشكی خۆر زیان به گلێنه‌ی چاوی ده‌گات و زیان به پرۆتینی هاوێنه‌ی چاو ده‌گات و گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه كاتێك كه‌سه‌كه ده‌چێته قۆناغی پێگه‌یشتن ئه‌وه هاوێنه‌ی چاوی زیانی زۆری پێگه‌یشتوه"