‌سکای: یاریزانێکی‌ بایرن میونشن دەیەوێت بڕوات، بەرشەلۆنەش چاوەڕێی دەکات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

تۆڕی سکای سپۆرتی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، بنیامین پاڤارد بەرگریکاری یانەی بایرن میونشن دەیەوێت لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا یانە باڤارییەکە بەجێبهێڵێت، ئەمەش لەکاتێکدایە کە چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا گرنگی پێدەدەن.

یاریزانە تەمەن 27 ساڵەکە لە هاوینی 2019 پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد، گرێبەستەکەی تا مانگی حوزەیرانی 2024 بەردەوام دەبێت، بەڵام نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ پاڵەوانی ئەڵمانی بۆندسلیگا درێژ بکاتەوە، هەروەها دەیەوێت بە ئەزموونێکی نوێدا تێپەڕێت .

ئەگەری هەیە پێشهات لە دانوستانەکانی نێوان پاڤارد و بریکارەکەی لەگەڵ ئیدارە نوێیەکەدا ڕووبدات، چونکە حەسەن سەلیحەمیدیچ بەڕێوەبەری وەرزشی و ئۆلیڤەر کانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەکە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە، هەروەها یان کریستیان دریسن دەستنیشانکراوە.

یانەی‌ بەرشەلۆنە بە یەکێک لە دیارترین ئەو یاریزانانە دادەنرێت کە ئارەزووی وەرگرتنی ئەو یاریزانە دەکات، هەروەها یانەی چێڵسی و ئەیسی میلانی ئینگلیزی، هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکان سکای‌ ئەو یاریزانە پێی باشە بچێتە یانە کەتەلۆنییەکە.



PM:03:14:30/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 1672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌