چاوان گه‌ڕایه‌وه‌ لوتكه‌ی‌ ڕیزبه‌ندی‌ و نه‌ورۆزی‌ لاو دووه‌م بوو



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

دووه‌م ڕۆژی‌ ڕكابه‌رییه‌كانی‌ پالاَوتن بۆ گه‌یشتن به‌ ڕیزی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ كوڕان و كچانی‌ عێراق به‌ڕێوه‌ چوو ، له‌ سه‌ر ئاستی‌ كچان ، هه‌ردوو كچه‌ پاڵه‌وانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ چاوان به‌هادین و نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د پله‌كانی‌ یه‌كه‌م و دووه‌میان به‌ده‌ست هێنا .

له‌ یاری‌ سێ‌ باز و بۆ ئاستی‌ كچان چاوان به‌هادین كه‌ دوایی‌ پێكانه‌كه‌ی‌ دوور كه‌وتبۆوه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ یه‌كه‌می‌ ، توانی‌ دووباره‌ بچێته‌وه‌ سه‌ر ڕێچكه‌ی‌ سه‌ركه‌وتن و نازناوه‌كان و پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ به‌ تۆماركردنی‌ 11,73 مه‌تر بڕی‌ و بووه‌ یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق .

ئه‌مه‌و نه‌ورۆز ئه‌حمه‌دی‌ كیژه‌ یاریزانی‌ لاوی‌ هه‌مان یانه‌ به‌ 11,40 م پله‌ی‌ دووه‌می‌ ده‌سته‌به‌ر كرد ، سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامانه‌ی‌ كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ پالاَوتنی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری‌ تیپی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرتی‌ ڕاگه‌یاندوو ووتی‌ ، به‌ سێ‌ كیژه‌ یاریزان به‌شداری‌ ئه‌و پالاَوتنه‌مان كرد كه‌ خۆش به‌ختانه‌ ئه‌ڤین سه‌عید له‌ یاری‌ 400 مه‌تر پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ به‌ده‌ست هێنا و له‌ یاری‌ سێ‌ بازیش هه‌ردوو كیژه‌ یاریزانمان چاوان و نه‌ورۆز پله‌كانی‌ یه‌كه‌م و دووه‌م یان مسۆگه‌ر كرد ، نزار ووتیشی‌ ، تیپه‌كه‌مان هه‌میشه‌ یاریزانی‌ له‌ نێو كێبڕكێكان هه‌بووه‌ و نوێنه‌رایه‌تی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراقمان له‌ پاڵه‌وانێتییه‌ ده‌ره‌كییه‌كان كردووه‌ .

بڕیاره‌ له‌ به‌رواری‌ 20 تا 24 ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2023 و له‌ ولاَتی‌ جه‌زائیر پاڵه‌وانێتی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ به‌ڕێوه‌ بچێت و هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراقیش له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسته‌كانی‌ كوڕان و كچان له‌و كێبڕكێیه‌دا به‌شداری‌ ده‌كات .


PM:09:28:27/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 1968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌