هه‌ڵبژارده‌ی‌ باله‌ی‌ كوڕانی‌ عێراق كه‌مپه‌ ئاماده‌كارییه‌كه‌ی‌ له‌ شارۆچكه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان ده‌ست پێكرد


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ به‌شداری‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌ب ، هه‌ڵبژارده‌ی‌ باله‌ی‌ كوڕانی‌ عێراق یه‌كه‌م كه‌مپی‌ مه‌شقی‌ ئاماده‌كاری‌ له‌ هۆڵی‌ داخراوی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ ده‌ربه‌ندیخان ده‌ست پێكرد .

تیمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق له‌ 21 یاریزان پێك دێن و خالد صاڵح ڕاهێنه‌رایه‌تیان ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره‌ كه‌مپه‌ ئاماده‌كارییه‌كه‌ تا سه‌ره‌تایی‌ مانگی‌ حوزه‌یران بخایه‌نێت و دواتر و هه‌ڵبژارده‌كه‌ درێژه‌ به‌ ئاماده‌كاری‌ خۆی‌ ده‌دات و ڕوو ده‌كاته‌ ولاَتی‌ ئێران بۆ ئه‌نجام دانی‌ دووه‌م كه‌مپی‌ ئاماده‌كاری‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ به‌رواری‌ 5 ی‌ حوزه‌یران ده‌ست به‌ یه‌كه‌ مه‌شقییه‌كانی‌ بكات و چه‌ند یارییه‌كی‌ دۆستانه‌ش ئه‌نجام بدات .

ئه‌مه‌و ئه‌و هه‌ڵبژارده‌كه‌ دوای‌ دیاری‌ كردنی‌ پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ ڕوو ده‌كاته‌ ولاَتی‌ جه‌زائر بۆ به‌شداری‌ له‌ كێبڕكێكانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ و یارییه‌كانی‌ له‌ مانگی‌ ته‌مووزی‌ 2023 ده‌ست پێده‌كات .


PM:03:54:23/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 1196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌