پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق دووباره ئاماده‌كاری بۆ یه‌كێك له پاڵه‌وانێتییه به‌هێزه‌كانی عه‌ره‌بی ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاری داوه پالاَوتن بۆ دیاری كردنی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه له هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان ئه‌نجام بدات .
سه‌باره‌ت به‌و پالاَوتنه و ڕاگه‌یاندنی ژماره‌ی داواكراو ( رقم تاهیل ) نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، بۆ هه‌ر پاڵه‌وانێتییه‌ك یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق پالاَوتن ئه‌نجام ده‌دات و له ژێر ڕێنوێنی پاڵه‌وانێتییه‌كان ژماره‌ی داواكراو بۆ یاریزانان له یارییه جۆراو جۆره‌كان دیاری ده‌كات .
ناوبراو ووتیشی ، بڕیاره له به‌رواری 20 تا 24 ی 6 ی 2023 و له ولاَتی مه‌غریب و له شاری ربات پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاَتانی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه بچێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دووباره هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به پێكهاته‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر ئاسته‌كانی كوڕان و كچان دیاری ده‌كرێته‌وه و به‌شداری له كێبڕكێكانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ده‌كه‌ن .
لیستی دیاری كرا‌و له ژماره‌ی داواكراوی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .