پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
هه‌ڵبژارده‌ی كاراتێی عێراق مه‌شق و ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له چوار پاڵه‌وانێتی ده‌ره‌كی ده‌ست پێكرد .
له شاری سلێمانی و له ژێر سه‌رپه‌رشتی شاخه‌وان ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌ری تیمی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ڕاهێنه‌ری دیاری كرا‌و بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ، كه‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی كاراتێی عێراق ده‌ستی پێكرد .
سه‌باره‌ت به‌و ئاماده‌كارییه شاخه‌وانی ڕاهێنه‌ر تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، تیمه‌كه‌مان له 10 یاریزان پێك دێن كه 6 له‌و یاریزانانه له تیمی كۆمیته و 4 یاریزان له تیمی كاتا ده‌بن ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێكرد كه ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 21 ی ئایاری ده‌ست پێكی مه‌شقی ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌كه بووه و له شاری سلێمانی تیمی كۆمیته مه‌شقه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له شارۆچكه‌ی خورماڵیش تیمی كاتا له ژێر سه‌رپه‌رشتی كابتن مسته‌فای به‌ڕه‌گه‌ز میصری مه‌شقه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن .
شاخه‌وان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئاماده‌كاریان تا كۆتایی مانگی ئایار ده‌بێت و پاشان ڕوو ده‌كه‌نه ولاَتی ئێران بۆ ئه‌نجام دانی كه‌مپی دووه‌م و دواتر و له مانگی ته‌مووز پاڵه‌وانێتییه به‌هێزه‌كان ده‌ست پێده‌كات كه خۆی له چوار پاڵه‌وانێتی ده‌ره‌كی ده‌بینێته‌وه له نێویاندا پاڵه‌وانێتییه‌كانی ولاَتانی ( عه‌ره‌ب ، ئۆڵۆمپیاد ، جیهان و ئاسیا ) ده‌بێت .
سه‌باره‌ت به لیستی یاریزانان ڕاهێنه‌ری تیمی كۆمیته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه ووتی ، هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( شڤان عوسمان وه‌ك كابتن ، له كێشی + 84 كغم ، ڕێباز حه‌كیم له كێشی - 55 كغم ، برِيَز لوقمان كيَشى 60 كغم ، سه‌رهه‌نگ عوسمان له كێشی - 67 كغم ، هه‌مزه به‌ختیار له كێشی - 75 كغم و مه‌به‌ست فایه‌ق له كێشی - 84 كغم ده‌بێت ) تیمی كۆمیته پێك دێنن جگه‌له چوار یاریزانی تیمی كاتامان .
دواجار ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق سوپاسی یه‌كێتی كاراتێی سلێمانی كرد بۆ میوانداری كردنی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان له دابین كردنی جێگه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كان .