پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 21 ی ئایاری 2023 ، به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له مامۆستا شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه و م ، ئیبراهیم قاسم ڕاوێژكاری وه‌رزشی سه‌رۆك و مو‌سا ڕه‌وف ، ئه‌دیب شكور ، وسام محه‌مه‌د ، كه‌لسوم محه‌مه‌د و نه‌شمیل محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له شاندی یانه‌ی وه‌رزشی ئاشتی كه پێك هاتبوون له به‌ڕێزان ، مامۆستا سامان عه‌بدول صمدى سه‌رۆك ، م ، شاخه‌وان جمال ، سكرتێری یانه‌ی ناوبراو و زانا وه‌ها ، ئازاد قاره‌مانی و مسته‌فا سلێمانی ، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگیِڕی یانه‌كه .
له‌و سه‌ردانه‌دا و سه‌ره‌تا سه‌رۆكی یانه‌ی ئاشتی وێڕایی سوپاسكردنی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و جێگری سه‌رۆكی یانه بۆ ئه‌و پێشوازی و میوانداریه خۆشحاڵی خۆی پیشان دا كه یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆته ماڵێك بۆ هه‌مووان هه‌میشه ده‌رگایان والاَ بووه بۆ یانه‌كانی شاری سلێمانی و سه‌رجه‌م وه‌رزشكاران و ئه‌و هاوكاری و پاڵپشتیانه‌ی یانه‌كه‌شی بۆ یانه‌ی ئاشتی به‌رز نرخاند .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه وه‌ك كارگێڕی یانه‌ی ئاشتی به گرنگی ده‌زانن سه‌ردانی سه‌رجه‌م یانه‌كان بكه‌ن و ده‌ست پێكی ئه‌و كاره‌شیان بۆ یانه‌ی دیاری كوردستان و عێراق یانه‌ی پێشمه‌رگه بووه ، وه داواشی كرد كه پێكه‌وه یه‌ك ده‌ست كار بۆ خزمه‌ت به چینی گه‌نج و لاوان بكه‌ن و كه‌مێك له خه‌مه‌كانی گه‌نجانی ولاَت كه‌م بكه‌نه‌وه خه‌م خۆر و خه‌م هه‌ڵگری وه‌رزشبن .
دواتر حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه وێڕایی به‌خێرهێنان له شاندی یانه‌ی ئاشتی ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌وان وه‌ك یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌رگایان نییه بۆ خزمه‌ت به چینی وه‌رزشكاران و هه‌میشه هه‌ڵگری ئه‌و مه‌شخه‌ڵه‌ش بوون كه با پێكه‌وه و به ڕۆحێكی وه‌رزشی كار بۆ خزمه‌ت به وه‌رزشی شار و ولاَتمان بكه‌ین ، جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به ئه‌نجام و سه‌ركه‌وتنه‌كانی تیپه‌كانی یانه‌كه‌یان ووتی ، تیپه‌كان كه ئه‌نجامیان ده‌بێت خه‌رجیان زیاتر ده‌بێت هه‌ربۆیه گرنگه یانه‌كان داهاتیان بۆ دابین بكرێت و بتوانن خزمه‌تی زۆرترین تیمه‌كان بكه‌ن ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان و پارێزگاكانه‌وه ده‌كرێت .
له كۆتایی ئه‌و سه‌ردانه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه كه پێكه‌وه و یه‌ك ده‌ست خزمه‌ت به وه‌رزش له‌سه‌ر ئاستی شاری سلێمانی بكه‌ن و ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ش درێژه‌ی هه‌بێت و پلانی داڕێژراویان هه‌بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته