پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی خانمانی عێراق له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و تیمه‌كه له ژێر سه‌رپه‌رشتی ، میترا شه‌عبانیانی ڕاهێنه‌ر و هه‌ردوو یاریده‌ده‌ری ، ڕاندی مه‌تا و تاڕق نازم ڕۆژانه دوو یه‌كه‌ی مه‌شقی سه‌رله‌به‌یانیان و ئێواران ئه‌نجام ده‌دات .
ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ به‌شداریانه له پاڵه‌وانێتی ئۆڵۆمپیادی ولاَتانی عه‌ره‌بی كه بڕیاره یارییه‌كانی له مانگی ته‌مووزی 2023 و له ولاَتی جه‌زائیر به‌ڕێوه‌بچێت .
هه‌روه‌ك ئه‌و كه‌مپه تا به‌رواری 30 ی ئایاری 2023 ده‌خایه‌نێت و پاشان هه‌ڵبژارده‌كه ڕوو ده‌كه‌نه ولاَتی ئێران بۆ درێژه دانیان به مه‌شقه‌كان و دواتر له ولاَتی جه‌زائیر بۆ ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه عه‌ره‌بییه به‌هێزه جه‌نگاوه‌ر ده‌بن .