پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ئۆڵۆمپیادی عه‌ره‌بی كه یارییه‌كانی له ولاَتی جه‌زائیر و له مانگی ته‌مووزی 2023 به‌ڕێوه ده‌چێت ، هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق به سه‌ركردایه‌تی خالد ساڵحی ڕاهێنه‌ر یه‌كه‌م كه‌مپی ئاماده‌كاری له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ست پێده‌كات .
ئه‌مه‌و ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه لیستی سه‌ره‌تای ناوی یاریزانانی ئاشكرا كرد كه خۆی له 21 یاریزان ده‌بینێته‌وه و له نێویاندا سێ یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌بینرێن و ته‌واوی یاریزانانیش بریتین له ( ئه‌صیل جه‌میل ، مسته‌فا حه‌مید ، عه‌لی ته‌ها ، عومه‌ر عه‌لی ، سه‌یف حسێن ، عه‌لی ساحب ، حه‌سه‌ن حیده‌ر ، كه‌ریم هادی ، مسته‌فا به‌شار ، منزر خلدون ، عه‌باس ڕیاز ، عه‌بدولاَ كه‌ریم ، ئیبراهیم موزه‌فه‌ر ئیسلام ساجد ، محه‌مه‌د مه‌حمود ، ئوسامه مونیف ، منتزر محه‌مه‌د ، حسێن نه‌میر ، ڕابه‌ر محه‌مه‌د ، ئه‌حمه‌د حه‌یده‌ر و محه‌مه‌د ڕه‌شید فلیفل ) .
هه‌روه‌ك بڕیاره ده‌ست پێكی كه‌مپه‌كه له به‌رواری 22 ی ئایاری 2023 بێت و پاشان و له به‌رواری 5 ی مانگی حوزه‌یران هه‌ڵبژارده‌كه له ولاَتی ئێران درێژه به ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌دات و دووه‌م كه‌مپی به‌ڕێوه ده‌بات و دواتر هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق ڕوو ده‌كاته ولاَتی جه‌زائر ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌شداریان له یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی ئۆڵۆمپیادی ولاَتانی عه‌ره‌بی كه خۆی له سه‌رجه‌م یارییه جۆراو جۆره‌كان ده‌بینێته‌وه .