پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق و له نێو باره‌گه‌ی وه‌زاره‌تی دیفاع ، پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 18 ی ئایاری 2023 ، به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد ، جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان فریق روكن حامد محه‌مه‌د گومه‌ر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ كاروباری مه‌شق و لیوا عه‌مار جه‌بار خزیر ، به‌ڕێوه‌به‌ری ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شقی جه‌سته‌ی له وه‌زاره‌تی دیفاعی عێراق ، پێشوازی كران له‌و دیداره‌دا كه وسام محه‌مه‌د بازگی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌ی بوو .
سه‌ره‌تا یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك ئه‌ركان بۆ كاروباری مه‌شق دوایی به خێرهێنان له جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه خۆشحاڵی خۆی پیشاندا كه یانه‌یه‌كی وه‌ك پێشمه‌رگه كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمێك ده‌كه‌ن له یارییه جۆراو جۆره‌كان له سه‌ر ئاستی عێراق ببنه هاوكار و پاڵپشتی وه‌زاره‌تی دیفاعی عێراق بۆ كاروباری وه‌رزشی ، هه‌روه‌ك ووتیشی به گرنگمان زانی په‌یوه‌ندی پته‌ومان هه‌بێت له‌گه‌ڵ یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و بۆیه داوامان له به‌ڕێزتان كرد و ده‌ست پێشخه‌ربوین كه پرۆتۆكۆڵێكی له یه‌ك گه‌یشتن بۆ هاوكاری وه‌رزشی له‌ه نێوانمان ئه‌نجام بده‌ین .
ناوبراو سه‌رسامی خۆی پیشان دا كه یانه‌ی پێشمه‌رگه له سه‌رجه‌م یارییه‌كاندا ڕكابه‌ری به‌هێز ده‌كه‌ن و له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتی و خوله‌كانی عێراقدا ئه‌وان بێ ده‌ست كه‌وت و ئه‌نجام نه‌بوون .
پاشان لیوا عه‌مار جه‌بار خزیر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شقی جه‌سته‌یی له وه‌زاره‌تی ناوبراو به گرنگی زانی و وه‌ك ده‌ست كه‌وت له قه‌ڵه‌می دا كه پرۆتۆكۆڵێكی هاوبه‌ش له نێوانیان هه‌بێت و پێكه‌وه كار بۆ سه‌ركه‌وتن و بره‌ودان به یارییه‌كان بده‌ن .
دواتر حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ناوی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی یانه‌كه‌یان سوپاسی كردن بۆ ئه‌و ده‌ست پێشخه‌ریه‌یان و خۆشحاڵی خۆشی پیشان دا كه یانه‌ی پێشمه‌رگه ببێته ده‌سته خوشكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شقی جه‌سته‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دیفاعی عێراق .
ئه‌مه‌و به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌میشه ده‌رگای والاَ بووه بۆ سه‌رجه‌م یانه و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی عێراق و به گرنگیشی زانی هه‌مووان كار بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌و پێشبردنی وه‌رزش له ولاَت دا بكه‌ن هه‌ربۆیه ئه‌نجام دانی ئه‌و پرۆتۆكۆڵه وه‌رزشییه‌ی به بناغه‌یه‌كی گرنگ وه‌سف كردوو ووتیشی ، ده‌مانه‌وێت ئه‌مه ده‌ست پێكی پێكه‌وه كاركردنمان بێت و هه‌نگاوی گرنگتر بنێین .
پاشان به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه و به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌شقی جه‌سته‌ی له وه‌زاره‌تی دیفاع پرۆتۆكۆڵێكی هاوبه‌شی 10 خاڵی واژۆ كرا .
ئه‌مه‌و دوایی ئه‌نجام دانی ئه‌و پرۆتۆكۆڵه حاكم مه‌حمود تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند ، كه یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كێكه له یانه گرنگه‌كانی كوردستان و عێراق و چاوی سه‌رجه‌م یانه و یه‌كێتییه وه‌رزشیه‌كانمان له‌سه‌ره و به گرنگییه‌وه لێمان ده‌ڕوانن ئه‌وه‌ش له دوایی ئه‌و ده‌ست كه‌وت و سه‌ركه‌وتن و به‌هێزییه‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئاستی یه‌كه كارگێڕی و ئیدارییه وه‌رزشیه‌كان كه یانه‌یه‌كی نمونه‌ین .
جێگری سه‌رۆك ووتیشی بڕیاره له مانگی ته‌مووزی 2023 تیمی باله‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شقی جه‌سته‌ی كه‌مپێكی مه‌شقی له شاری سلێمانی ئه‌نجام بدات و دواتر و بۆ داهاتوو پاشكۆیه‌كی دیكه‌ی ئه‌م پرۆتۆكۆڵه له دایك ده‌بێت و كاری گرنگترمان پێكه‌وه ده‌بێت .
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت حاكم مه‌حمود ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌شقی جه‌سته‌ی له وه‌زاره‌تی دیفاع پێی ڕاگه‌یاندوون كه بۆ داهاتوو یاریزانان و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی یانه‌ی پێشمه‌رگه سود مه‌د ده‌بن له به‌شداریان له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له خول و پاڵه‌وانێتییه‌كانی ده‌ره‌وه و جیهان كه له نوێترینیان پاڵه‌وانێتی جیهانی تایبه‌ت به یانه سه‌ربازییه‌كان ده‌بێت و ، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ش بۆ یه‌كه‌م جار نوێنه‌ریان ده‌بێت له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا .